بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال رەشید دووپاتیكردەوە كە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان باشە و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كار بۆ دەركردنی یاسای نەوت گاز لە ئارادایە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە سەرۆك و نوێنەرانی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسییە عەرەبییە باوەڕپێكراوەكان لە عێراق كرد.
سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە : پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتالنی دراوسێ و باقی وڵاتانی جیهان وبەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی ورۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشن،ئاماژەی بەوەشكرد كار بۆ چەسپاندنی ئەویان بەردەوامە و هیوادارین بتوانین بگەینە ئەنجامی باش.
ئاماژەی بەوەشكرد : دۆخی عێراق ئێستا زۆر باشترە، شار و پارێزگاكانیش شاهیدی سەقامگیری ئەمنین، هاوكات هەڵمەتی وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر هەیە و ئاماژەی بەوەشكرد : بەبێ ئاسایش و سەقامگیری هیچ بەرنامەیەكی حكومەت ناتوانرێت جێبەجێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرنجی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكان كە دوێنێ بەڕێوەچوو لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا شایەتی ڕوونكردنەوەی هۆكارە دەستوورییەكانی كشانەوەی فەرمانی كۆماری ژمارە (147)ی ساڵی 2013 بوو، هەروەها دووپاتكردنەوەی ئەوەی كە مەزهەب و ئایینەكان لەسەر یەك ئاستن و بەشێكی ڕێزدارن لە پێكهاتە شەرەفمەندەكانی گەلی عێراق.
سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند : پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان باشە، كاریش بەردەوامە بۆ دەركردنی یاسای نەوت و گاز، ئاماژەی بە گرنگی هاندانی وڵاتانی برا و دۆست بۆ وەبەرهێنان لە عێراق كرد.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوریا بەڕێز ستام جداعن دەندەح خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەلامەتی لە عێراق دەربڕی، جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش كرد.
سەبارەت بە باڵیۆزی لوبنان، عەلی حبحاب جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ دڵنیاكردنەوەی مەزهەبەكان لە عێراق كردەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دەربڕی بۆ ئەم ڕێبازە.
وەلید محمد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی لە عێراق دوای سووتاندنی قورئان گیراونەتەبەر"دەربڕی، ئاماژەی بە گرنگی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان كرد.
سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە هەموو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە عێراق لەژێر پاراستنی ئێمەدان و ئەمە ئەركی ئێمەیە و ڕێگە نادەین ئاسایشی نوێنەرایەتییەكان بخرێتە ژێر مەترسییەوە و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كراوە.
سەبارەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە عێراق هێرشە خراپەكانی سەر قورئانی پیرۆزی ئیدانە كرد و داوای لە دەسەڵاتدارانی سوید كرد ئەو كارە شەرمەزاریانە دووبارە نەكەنەوە.