بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر هادی عامری و سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاڤڵ تاڵەبانی پاڵپشتیی حكومەتیان نوێ كردەوە لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەیدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عامری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر پێشوازی لە پاڤل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتە سیاسییەكان كرد، هەروەها پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێم و گرنگی پەسەندكردنی بەشداربووانی نیشتمانی و پەنابردن بۆ دەستوور بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان