د. كریم قاسمی : بەرێنمای دكتۆر نەبیل جاسم خولەكان بەردەوامی دەبێت

ناوخۆ
  • 24-07-2023, 14:15
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ لە هۆڵی سەنتەری ئەكادیمیای لە شارۆچكەی عەنكاوە خولێك بۆ (30) كارمەندی (5) پارێزگای عێراق لە تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە شاری هەولێر كرایەوە.
    سەبارەت بەچۆنیەتی ووتنەوەی وانەكانی ئەم خولەیە،دكتۆر كەریم قاسمی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند  : ئەم خولەیە لە زنجیرەیەك خولی پەیمانگای مەشقی راگەیاندنی تۆڕی راگەیاندنی عێراق پێكدێت،ئامانجی سەرەكی بەرزكردنەوەی ئاستی كارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقە و هەروەها گەشەپێدانی كارامەییان،لەم كارامییەیانەش توانا وپسپۆڕییان لەزانستی یاسایی و كارگێڕی.
    هەروەها دكتۆر كەریم گوتی : زنجیریەك خول هەیە كە پەیمانگای مەشقی راگەیاندنی لە تۆڕی راگەیاندنی عێراق بەرێوەی دەبات وسەرپەرشتی دەكات كە راستەوخۆ سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق دكتۆر نەبیل جاسم سەرپەرشتی دەكات وگرنگی زۆریشی پێدەدات،هەروەها دكتۆر عەلی سەباح بەرێوەبەری وێستگەكان لە تۆڕی راگەیاندنی عێراق.
    ئەم زنجیرە خولانە لە هەولێر وبەسڕا و سەنتەری تۆڕی راگەیاندنی عێراق لەبەغدا بەرێوەدەچێت،گرنگی ودەنگدانەوەی باشی هەیە،ئەم خولانە دەرهاوێشتەی زۆرباشیان هەبووە لە پێشخستنی ئاستی كارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق،بەتایبەتی پسپۆڕی باشیان لە رووی یاسایی و كارگێڕی وەرگرتووە.
    سەبارەت بۆ گرنگی بە وانەبێژی خۆمان نەدەین و مامۆستایان لە زانكۆكانی عێراق لەهەموو بەشەكان وانە بڵێنەوە دكتۆر كەریم قاسم گوتی : زۆر سوپاس بۆ ئەم پرسیارە و ئەمە پرسیارێكی زۆرباش بوو،پرسیارەكە دەكەم بەدوو وڵام،سەرەتا ئێمە وانەبێژ زۆر بەتوانامان لەعێراق هەیە لەهەموو بوارێك،گەر یەكێك بڵی ئەمە نابینم،من پێی دەڵێم لەوانەیە تۆ دوور نابینی،بەڵام لایەنی دووەم من خۆشحاڵ دەبم یەكێك لەدەرەوەی وڵات بێت بۆ وانە گوتنەوە،بەڵام نوێترین داتا وزانیاری نوێی سەردەمی پێ بێت وبتوانین سوود لە زانیارییە نوێیەكانی سەردەمی ئێستای تەكنەلۆژی لێوەرگرین.
    بەڵام بۆ ئەوەی تەنها بڵێن فلان كەسیان لەدەرەوە هێناوە بۆ وانە گوتنەوە،ئەمە باش نیە و دووپاتیدەكەمەوە ئێمە كادیری زۆر بەتوانامان هەیە وسوودییان لێ وەرگرین،نموونەشم لایە هاوڕێیەكم لەدەرەوەی وڵات خولێكیان بۆ كرایەوە،دواتر من لێم پرسی چۆن بوو؟ گوتی : تەنها بڕە پارەیەكی باشیان بۆ خەرجكردین و سەفەرمان كرد وتەواو،زۆر كەسی وانەبێژی خۆمان هەبوو لەوانەی دەرەوە بەتوانا تربوون.
    سەبارەت بە خولەكە و یەكێك لەبەشداربووان بەناوی خاتوو (حەنان مۆفەق عەبود) كە لە پارێزگای كەركووك هاتبوو و گوتی :زۆر سوودمان لەم خولە بینی،چونكە بەراستی زانیارییەكان بۆ ئێمە نوێ بوو و زۆری لێ فێر بووین،بەتایبەتی یاسا و كارگێڕی و یاسای تۆڕی راگەیاندنی عێراق.
    هەروەها خاتوو هەڵدێر فەیزوڵڵا لە شاری سلێمانی هاتبوو بۆ خولەكە و گوتی : زانیاری گشتی باش و یاسای فەرمانبەران و یاسای كارگێڕی وچەندین بابەتی ئێستا پێشكەوتنی دونیا لەم خولە كۆمان دەكاتەوە،گرنگە ناوەناوە فەرمانبەران خولی لەم جۆرەیان بۆ بكرێتەوە بۆ ئەپدێت بوون وخۆنوێ كردنەوە،بەگشتی خولێكی نایابە وزۆر سوپاس.