بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال رەشید ونوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین بلاسخارت دۆسیەی ئاوارەكان و گۆڕانی كەش وهەوایان تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین بلاسخارت كرد، ئاماژەی بەوەدا كە ڕەشید لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی گشتی عێراق و ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەو هەوڵانەی لە عێراق دراون و دۆسیەی ئاوارەكان و هەروەها گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكانی كرا لە پاڵپشتیكردنی عێراق و چالاككردنی ڕۆڵی، بەتایبەتی لەو پرۆژانەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەندی كردوون و ئەو دۆسیە مرۆییانەی كە نوێنەرایەتیان كردووە لە چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان.
لای خۆیەوە بلاسخارت پرۆژەی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ ئەنجامدانی هەموو هەوڵێك و یارمەتیدانی عێراقییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا دووپاتكردەوە.