بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختیان لەسەر گرنگی كۆدەنگی بۆ تەواوكردنی شایستە سیاسییەكان كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە ؛ ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پاڤیڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دۆخی گشتی گشتی وڵات كردووە، هەروەها جەختیان لەسەر پاڵپشتی سەرجەم هێزە سیاسییەكان كردەوە بۆ هەنگاوەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بەرنامەكەی و ئەولەویەتە هەمەلایەنەی بۆ هەموو عێراقییەكان، هەروەها بانگەوازكردن بۆ دەستور بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و پەسەندكردنی دیالۆگ لە چارەسەركردنی ناكۆكییە سیاسییەكاندا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی جەختكردنەوە لەسەر گرنگی تەوافوق بۆ تەواوكردنی ڕووداوە سیاسییەكان، لەوانەش هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق، بە شێوەیەك كە ئەزموونی دیموكراسی و سەقامگیری سیاسی لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات بەرزبكاتەوە.