بەغدا - INA- نور زەیدی
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان دیارترین خاڵەكانی ناكۆكی لەسەر یاسای نەوت و گاز دەستنیشان كرد، هاوكات دووپاتیكردەوە كە سەرۆك كۆمار عەبدولل ەتیف ڕەشید و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەركردەكانی كوتلە سیاسییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ پەسەندكردنی یاساكە دەربڕی.
ئەندامێكی لیژنەكە عەلی سەعدون لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هیچ پێشكەوتنێك نییە سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز، بەو پێیەی ناكۆكی نێوان هەرێم و ناوەند سەبارەت بە یاساكە بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشكرد خاڵە هەرە دیارەكانی ناكۆكی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكانە وەك لە یاساكەدا هاتووە كە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەببرێن، بەڵام كورد داوای ئەوە دەكات كە بەڕێوەبردنی ئەو كێڵگانە لەلایەن هەرێمەوە بێت، جگە لەوەش ئەو كێڵگانە ناكۆكییان لەسەرە میكانیزمی بازاڕكردن و ئایا لە ڕێگەی سۆمۆوە یان لە ڕێگەی هەرێمەوە؟ جگە لە داهاتەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : گفتوگۆ و دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگ باشترین چارەسەرە بۆ لێكنزیككردنەوەی دیدگاكان و ڕونیشیكردەوە : ئەندامانی لیژنەی نەوتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك عەبدولەتیف ڕەشید و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەركردەكانی كوتلە سیاسییەكان كۆبوونەتەوە كە هەموویان پشتگیری خۆیان بۆ دەركردنی یاساكە دەربڕی بۆ دووركەوتنەوە لە كێشە گرنگەكان.
ئاشكراشی كرد : لیژنەكە داوای كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كرد بۆ گوێگرتن و گفتوگۆ و كۆكردنەوەی دیدگاكان، بەڵام هێشتا ئەم كۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوە.