بەغدا - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان بەدواداچوونی دۆسیەی وەرگرتنەوەی سەلوان مۆمیكای پشتڕاستكردەوە.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی بەشداریی لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەت تاوتوێ كرا، لەوانە ڕێكارە دادوەری و حكومییەكان لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی وەرگرتنەوەی تۆمەتبارانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز بەناو سەلوان مومیكا، هەروەها ڕێكارەكانی دەستەبەركردنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانی سووتاندن و تێكدانی بارەگای نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان.