خولی بەرزەفتی فەرمانبەرانی عێراقیە لە هەولێر دەستی پێكرد

ناوخۆ
  • 24-07-2023, 10:45
  • +A -A

    هەولێر -INA
    سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 24-7-2023 لەهۆلی سەنتەری ئەكادیمیای شارۆچكەی عەنكاوە خولی بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ كارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق بەرێوەچوو.
    سەبارەت بەچۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە یەكێك لە كارمەندانی سەرپەرشتیارانی خولەكە (موختار رائید) تایبەت بە ئاژانشی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندن و گوتی : خولەكە پێنج رۆژ دەخایەنێ لە رێكەوتی 23-7-2023 تا 27-7-2023 و هەروەها (30) كارمەندی تێكڕای پێن پارێزگاكانی (هەولێر،سلێمانی،موسڵ،كەركووك،دهۆك) بەشداری تیادەكەن.
    موختار ووتیشی : وانە بێژی خولەكە د.كەریم قاسمی زۆر بە ئەكادیمی پڕۆفیشناڵانە خولەكەدەڵێتەوە و كارمەندان زۆر بە پەرۆشەوە گوێڕایەڵی وانەكانین،هەروها وتی : خولەكەبەناوی (بەرزەفتبوونی فەرمانبەرانی دەوڵەت)ە.
    هەورەها مختار ووتی : خولەكە باس لە ئیتكی فەرمانبەری و زانیاری سەبارەت بە هۆكاری سزای فەرمانبەری و هۆكاری پێشكەوتن لە فەرمانگەحكومییەكان،بۆیە گرنگە ئێمە لە زانستی نوێی سەردەمی كاری وەزیفی بگەین.