بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای ئەو وڵات بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما بەردەوام بەرزببنەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ سێشەممەلە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكور روون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور روون دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات ڕوونادات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكور روون دەبێت و سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە ولە بەشی باشووری وڵاتیش لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور روون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.