بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤی ڕاگەیاند، هاوکات چەندین زانیاری لەبارەی کاری قەیزەونی ئەو باندە ئاشکراکرد.
لەوبارەیەوە لیوا"خالد موحەننا"وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە تاوانی سنووربەزێن دادەنرێت،چونکە زۆرجار ئامانجەکان خۆیان نازانن کە قوربانین، بۆیە پەنا بۆ ئاشکراکردنی نابەن.
راشیگەیاند:- کە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ رووبەرووبونەوەی باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە لەڕێگەی ئەو شارەزایی و خول و ئەزموونانەی لەم بوارەدا بینیویانە، توانیومانە ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنێت.
جەختیشیکردەوە لەسەر دەستگیرکردنی تۆڕ و باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
روونیشیکردەوە :- کە چەند شێوازێک هەیە کە باندەکانی بازرگانی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بەکاردەهێنن،لەوانەش شێوازەکانی فێڵکردن لە قوربانییەکان، هەندێکیشیان ساختەکردنی بەڵگەنامەنن بۆ فێڵکردن لە نەخۆشخانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد:-یاسا هەیە کە بەخشینی ئەندامی مرۆڤ قەدەغە دەکات، بۆ ئەو کەسانەی پەیوەندی خوێن و خزمایەتیان نییە،زۆر جار لەڕێگەی ئەوانەوە هەوڵدەدەن بەڵگەنامەکان ساختە بکەن و وانیشان دەدەن لە نەخۆشخانەکان کە کەسی بەخشەر و وەرگر کەس و کاری یەکن.