بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی بە هەناردەکردنی نەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیکرد بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی نەوت، کە بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت بەڕێوە چوو .
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدراوە :- کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەسەندنەکان کرا بۆ خولی مۆڵەتدان، و هەنگاوە کردەییەکانی پڕۆژەکانی غاز و وزە،هەروەها چۆنیەتی پەرەسەندنی هەوڵەکان لە بواری ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ ئەو کەرتە ئابوورییانە، و ڕەخساندنی هەلومەرج و ژینگەی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا. هەروەک باس لە پێداچوونەوەی بە ڕێگاکانی فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان کرا،بەئامانجی پێشخستنی گەشەپێدان لە کەرتی نەوتدا.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرنگی ئەم پڕۆژانە کرد،کە نوێنەرایەتی بڕبڕەی پشتی ئابووریی نیشتمانی دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بۆ "پێویستی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی سیستەمی هەناردەکردن کرد و
جەختیشی کردەوە لە بەردەوامی ئەو کۆبوونەوانە ، بە مەبەستی بەدواداچوونی ورد بۆ پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان،تاوەکو حکومەت کار بۆ ئامادەکردنی بڕیاری گونجاو لە ئەنجومەنی وەزیران بکات کە کارئاسانی دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە.