پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە نیو ملیۆن سەردانیکەری ئێرانی بەنیازن سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان ی عێراق بکەن

ناوخۆ
  • 23-07-2023, 20:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە زیاتر لە نیو ملیۆن سەردانیکەری ئێرانی بۆ سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان هاتونەتە عێراق.
    "ئومێدخۆشناو" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لە هەولێر لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند:- هەردوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەر ئامادەکاری و پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی ئێرانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە. 
    ڕاشیگەیاند :- پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو سەردانکەرانەی دێنە ناو عێراق بگاتە نیو ملیۆن سەردانیکەری ئێرانی بۆ سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان لە عێراق و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکان.
    پارێزگاری هەولێر ووتیشی: حکوومەتی هەرێم هەموو ئاسانکاری و ڕێکارێکی پێویست بۆ سەردانکەرانی ئێرانی دابین دەکات.