بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی ڕێنماییەکانی بۆ دامەزراوانی نوێ ئاشکراکرد.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە "کە بانگهێشتی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە لە دەستەکە دامەزراون بەپێی فەرمانی وەزاری بە ژمارە (د 3 /ب/ 6094 لە بەرواری 2023/5/21) ئامادەبن لە بەشی کارگێڕی و دارایی لە بارەگای دەستەکە ، بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی دامەزراندن،لە ڕۆژی سێ شەممەدا کە دەکاتە(2023/7/27).
هەروەک ئاماژەی پێداوە :- کە ئامادەبوونەکە لە ناوچەی سەوز دەبێت لە بازگەی دەستەی دەستپاکی دەبێت ، کاتژمێر هەشتی بەیانی، بۆیە داوا دەکات کە ئەوانەی سودمەندن لە بڕیارەکە لە کاتی خۆیدا ئامادەبن.