بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئیبراهیم نامێس جبوری" وەزیری پەروەردە ، سەرەتای مانگی ئابی وەک وادەی دامەزراندنی خولی نوێی سەرپەرشتیکردن دیاریکرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەت چاوەڕوانی ڕێنمایی بودجە دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسای هاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکاران.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی "سوعاد جبار وائیلی " و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لێژنەکە ، میوانداری"ئیبراهیم نامێس جبوری"وەزیری پەروەردەی کرد، کە بریکاری وەزیری پەروەردە بۆ کاروباری تەکنیکی و لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئامادەی بوون .
وەک ئەوەی بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبونەوەیەک گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە واقیعی پەروەردەیی کرا کە گرنگترینیان پرسی تاقیکردنەوەکان و میکانیزمی دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و سەرکەوتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان بوو ،کە چارەسەرکردنی میکانیزمی کارکردنی لیژنەکانی تاقیکردنەوە لە پرۆسەی دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان دەکات و ڕێگر دەبێت لە بەڕێوەبردنی گونجاوی پرۆسەی تاقیکردنەوەکاندا .