سودانی و حەکیم جەخت لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت دەکەنەوە لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکاندا

سیاسی
  • 23-07-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی،جەختیان لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکاندا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیی لە "سەید عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد،لە میانی دیدارێکدا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی وڵاتەکە کرد، هەروەک باس لە پێویستی پاڵپشتیکردنی ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرایەوە ، لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان، و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بۆ خزمەتگوزارییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا.
    هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر خێرایی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ سەقامگیری و گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەی مسۆگەر بۆ سەرکەوتنی پلانەکانی وەبەرهێنان و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.