بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی و دەستەی پیشەسازیی سەربازی جەختیان لەسەر سەرکەوتنی بەرنامەی حکومەت و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی لە سەرجەم دام ودەزگاکانی دەوڵەت کردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکردووە:- ئەمرۆ "حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و "مستەفا عاتی" سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێی ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هەردوولایان کرد، هەروەک گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومەت، بەتایبەتی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی.
بەگوێرەی بەیاننامەکە:- "حەنون" لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە بارەگای دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، بە "گرنگی باسی پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی نیشتمانی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بودجەی گشتی کرد .
سەرۆکی دەستە ئاماژەی بە "بڕگەکانی مەنهەجی حکومەت کرد و جەختی لەسەر پێویستی باشترکردنی بەربوومی کشتوکاڵی و پیشەسازی کردووەتەوە، بەئامانجی گەڕاندنەوەی متمانە بە بەرهەمی نیشتمانی.