دەستەی دەستپاکی بەتۆمەتی داگیرکردنی موڵکی دەوڵەت کەسێک دەستگیر دەکات

ناوخۆ
  • 23-07-2023, 16:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ستافی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی بابلی دەستەی دەستپاکی توانیان کەسێک بە تاوانی سەرپێچیکردن بۆ سەر موڵکی دەوڵەت و کۆکردنەوەی پارە لە هاووڵاتیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر بکەن.
    بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی رایگەیاندوە،:- لە میانی بەدواداچوونەکانیدا ،توانیان یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیربکەن، کە تۆمەتبارەکە باڵەخانەیەکی داگیرکردبوو، بێ ئەوەی رەزامەندی یاسایی هەبێت لە شارەوانیدا، جگە لەوەی پارەی کۆکردۆتەوە لە دووکانەکان بۆ خۆی بەبێ ئەوەی ڕادەستی شارەوانی بکات. 
    تۆمەتبار کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەلایەن دادوەرەوە بۆ کراوەتەوە، بەپێی بڕگەکانی مادەی (240)ی یاسای سزادانی عێرقیش دەستگیر کراوە.