بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دووپاتکردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی دیاڵۆگی نیشتمانی لە یەمەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوەی یەمەن ئەحمەد عەواد بن موبارەك و شاندی یاوەری كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی سەرجەم دۆسیەكانی پەیوەندی نێوان عێراق و یەمەنیان كردووە و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاریی هاوبەش بە شێوەیەك كە پەرەی پێبدرێت و گەشەپێدانی هەمەلایەنە و ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەكە دەگرێتەوە.
سودانی بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەكە كردووەتەوە كە هەردوو گەلی برای عێراق و یەمەن یەكدەخات و دووپاتیكردەوە هەڵوێستی پتەوی عێراق لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی دیالۆگی نیشتمانی لە یەمەن و هەموو ئەو شتانەی كە دەبنە هۆی ئاشتی و ساڕێژكردنی ئەو درزەی نێوان خەڵكی هەمان وڵات.
لای خۆیەوە وەزیری میوان پەیامێكی سەرۆكی وەزیرانی یەمەنی هەڵگرت كە بریتی بوو لە سڵاوەكانی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ستایشكردنی ڕۆڵی پێشەنگانەی عێراق لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، كاركردن بۆ لێك نزیككردنەوەی بۆچوونەكان و بەهێزكردنی سەقامگیرییان، هەروەها هەنگاوە ئومێدبەخشەكان كە حكومەت لە ڕێگای گەشەپێدان و چاكسازیدا دەینێت.