نەتەوە یەكگرتووەكان: بەنداوی موسڵ سەلامەتە و دەتوانرێت ئاستی ئاوەكەی بەرز بكرێتەوە

ناوخۆ
  • 23-07-2023, 15:21
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی (یونیدۆ) وردەكارییەكانی پشتیوانییەكانی بۆ عێراق لەگەڵ فایلی ئاوەكەدا خستەڕوو، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بەنداوی موسڵ سەلامەتە و دەتوانرێت ئاستی ئاوەكە بەرز بكرێتەوە.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ڕێكخراوەكە هاری بیچكرۆفت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆژەی ڕێكخراوەكە لە عێراق تیشك دەخاتە سەر بەرزكردنەوە و پەرەپێدانی تواناكانی كرێكاران لە دەستەی بەنداوەكانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان، هەروەها لە پرۆژە جیاوازەكانی بەنداو لە عێراق.
    بیچكرۆفت ووتیشی: ئامانجێكی دیكەی ڕێكخراوەكە دابینكردنی كەرەستەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی كارەكانی بۆ پڕۆژەكانی بەنداو و یەكەی سەلامەتی بەنداو كە ئێستا بووەتە بەشی سەلامەتی بەنداو لە بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنێكی نێودەوڵەتیی پسپۆڕان بانگهێشتی بەنداوی موسڵ كرا بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و ئەنجامەكان زۆر دڵنیاكەر بوون، هەروەها پێشنیاری كرد لە دوایین سەردانەكەیدا ئاستی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوەكە بۆ 325 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزبكرێتەوە و ئەمەش بەو مانایەیە كە بەنداوەكە سەلامەتە و دەتوانرێت ئاستی ئاوەكە بەرزبكرێتەوە بەبێ هیچ كێشەیەك.
    جەختیشی كردەوە : راسپاردەكەی ئەنجومەنی پسپۆڕان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە لەلایەن وەزارەتی سامانەكانی ئاوەوە پێشوازییەكی زۆری لێكرا.