بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستگیركردنی گەشتیارێكی بیانی ڕاگەیاند كە مادەی هۆشبەری پێبوو لە دەروازەی سنووری زڕباتیە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : دەستەكە بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە تێپەڕینیان بە بەندەرەكانەوە و بەو پێیەی ڕێبوارێكی بیانی دەستی بەسەردا گیراوە كە مادەی هۆشبەر (ئەفیون)ی بەدەستەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە لەلایەن بەشی دژە ماددە هۆشبەرەكان و هێزی پاراستنی بەندەر و دەستەی ماددە هۆشبەرەكانی پۆلیسی گومرگی لە هۆڵی گەیشتن ئەنجامدراوە.
لەدرێژەی بە قسەكانی دا و وتی: لیژنەیەك پێكهێنرا و ڕاپۆرتێكی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و تۆمەتبارەكە ڕەوانەی بەشی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانی بەدرا كرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.