هەڵبژاردنی كەركوك ڕێژەی نوێكردنەوەی داتا و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-07-2023, 15:10
  • +A -A

    كەركوك -INA- مەهدی ڕەبحاوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرمانگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك ڕێژەی نوێكردنەوەی داتا و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بە كردنەوەی 43 سەنتەری تۆماركردن و نوێكردنەوەی داتاكان لە پارێزگاكەدا دەكات.
    ئوسامە عەتائوڵڵا یاریدەدەری كارگێڕی نووسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كەركووك دەستیان بە پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كردووە وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی 2023، بۆ ماوەی لە 9ی تەمموز تاوەكو 7ی ئاب.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : میكانیزمی نوێكردنەوە گواستنەوە و گۆڕانكاری لە بنكەیەكی دەنگدانەوە لەخۆگرتبوو و هەروەها سڕینەوەی داتای مردووەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: 43 ناوەندی تۆماركردن و نوێكردنەوەی داتاكان لە پارێزگاكەدا كراوەتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : رێژەی نوێكردنەوەی داتاكان گەیشتووەتە 96%، لەكاتێكدا ڕێژەی دابەشكردنی كارتی دەنگدەرانی بایۆمەتری گەیشتووەتە 98%.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : داواكاری هاووڵاتیان بۆ سەنتەری نوێكردنەوە لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا زیاد دەكات و داوای لە ئەو هاووڵاتیانەی كە خاوەنی كارتی دەنگدەرێكی كورتخایەنن كە وێنەی كەسی هەڵناگرێت، پێداچوونەوە بە ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن بۆ نوێكردنەوەی داتاكانیان و دەركردنی كارتی نوێ.