حەكیم و شێخ خەزعەلی پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەتی سەرۆك وەزیران نوێ دەكەنەوە

سیاسی
  • 23-07-2023, 15:08
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمە سەید عەممار حەكیم و ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەتی سەرۆك وەزیران نوێكردەوە.
    حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : لەگەڵ شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی عەسائیب ئەهلی حەق گفتوگۆمان كرد و پێشهاتەكانی پرسی سیاسی گشتی و شایستەی یاسادانانی داهاتوو دوای گەڕانەوەی پەرلەمان بۆ پراكتیزەكردنی كارەكانی لەگەڵ بابەتی نوێی یاسادانان و ئاماژەی بەوەشكرد جەخت لەسەر پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان كرایەوە كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتی و ئەو یاسایە قۆناغبەندییەدا هەیە كە بەشدارن لە پرسی یاسایی گشتیدا و سەقامگیری و بەهێزبوونی سیستەمی سیاسی.
    هەروەها ووتیشی : پاڵپشتیی خۆمان بۆ حكوومەتی محەمەد شیاع سودانی نوێ كردەوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و خزمەتگوزاری بە گوێرەی ئەولەویەتی قۆناغە، هەروەها هەموو لایەكمان بەرپرسیار كرد لە پاراستنی سەقامگیریی ئێستا و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی.