وەزیری دەرەوەی كوێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق دەكات

سیاسی
  • 23-07-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال رەشید جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوێت كردەوە وهاوكات باڵوێزی كوێت دووپاتیكردەوە كە وەزیری دەەرەوەی كوێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە تاریق عەبدوڵڵا فەرەج باڵیۆزی دەوڵەتی كوێت لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوەدا كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی پەیوەندیی هەنووكەیی نێوان هەردوو وڵاتی برا كراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی سەردانەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە بۆ بەرزكردنەوەی هاوكاریی دوولایەنە و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی كوێت دووپاتی كردەوە كە شێخ سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح وەزیری دەرەوەی كوێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق دەكات.