سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر كاری دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەکات

سیاسی
  • 23-07-2023, 13:37
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف رەشید جەمال جەختی لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی كاری دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەش وهەوا  كردەوە.
    بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، محەممەد كازم ئال سادق كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا ڕەشید جەختیكردەوە : پێویستی بەهێزكردن و پەرەپێدانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو ئەلی دراوسێ بكات و ئاماژەی بە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی كاری دووقۆڵی بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كەمی ئاو و وشكەساڵی ڕووبەڕووی جیهان كردەوە.
    لای خۆیەوە باڵیۆز ئال سادق هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ عێراق دووپات كردەوە و داوای كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوكاریی دوو قۆڵی لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ دوو وڵاتی دۆست كرد.