وەزیری دەرەوە: چاوەڕێی ناردنی شاندێك دەكەین بۆ یەمەن بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی

سیاسی
  • 23-07-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە نیازی خۆی بۆ ناردنی شاندێك بۆ یەمەن ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی، هاوكات ئەحمەد بن موبارەك وەزیری دەرەوەی یەمەن دووپاتیكردەوە كە پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ عێراقدا هەیە.
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا یەمەنییەكەی ئەحمەد بن موبارەك بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: مەیلێك هەیە بۆ ناردنی شاندێك بۆ یەمەن بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق پشتیوانی لە هەر هەوڵێكی سیاسی دەكات كە پاڵ بە سەقامگیری دۆخی یەمەنەوە بنێ.
    حوسێن ووتیشی : دیالۆگ لە یەمەن دەبێتە هۆی باشتربوونی دۆخی ئابووریی تێیدا و ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق ئامادەیە هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی بەشێك بێت لە چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە و دۆخی یەمەن.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی یەمەن ئاماژەی بەوەدا كە سەردانەكەم بۆ بەغدا پێشەكییەكە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ئاماژەی بەوەشكرد پەیوەندی مێژوویی هەیە كە ئێمە بە عێراقەوە دەبەستێتەوە.
     بن موبارەك ئاماژەی بەوەدا كە یاداشتێك بۆ ڕاوێژكاری سیاسی لەگەڵ عێراق واژۆ كراوە و جەختی لەسەر ئامادەیی بۆ گەیشتن بە پێداویستییەكانی ئاشتی لە یەمەن كردووەتەوە.