گواستنەوە: عێراق تا كۆتایی ساڵی 2027 (31) فڕۆكەی مۆدێرن یەك لە دوای یەك وەردەگرێت

ناوخۆ
  • 23-07-2023, 12:35
  • +A -A

    بەغدا /INA/  هەندرێن مەكی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە ژمارەی فڕۆكە مۆدێرنەكانی ڕاگەیاند كە بڕیارە بگەیەنرێنە عێراق، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كۆبوونەوەكان بەردەوامن بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی ئەوروپی لەسەر فڕۆكە هەڵگری نیشتمانی.
    بەڕێوەبەری بەشی میدیا و پەیوەندییەكانی حكوومەت مەیسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی گواستنەوە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بۆینگ و كۆمپانیای ئێرباس سەبارەت بە كڕینی فڕۆكەی مۆدێرن كراوە، بەوپێیەی لە كۆی 16 فڕۆكە چوار فڕۆكەی ماكس لە كۆمپانیای بۆینگ وەرگیراون، هەروەها چوار فڕۆكەی ئێرباس 220 لە كۆی پێنج فڕۆكە، جگە لەوەی فڕۆكەی دریملاینەریان پێ گەیشتووە، لە كۆی دە فڕۆكە كە گرێبەست بوون.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : ژمارەی ئەو فڕۆكەیانەی لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی پێشوودا دەچنە خزمەتەوە 31 فڕۆكەی مۆدێرنن و تا كۆتایی ساڵی 2027 بە یەكەوە وەردەگیرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی مۆدێرنیزاسیۆنی كەشتی ئاسمانی هێڵی ئاسمانی عێراق.
    سەبارەت بە گەڕانەوەی كەشتی هەڵگری نیشتمانی بۆ ئەوروپا جەختی لەوە كردەوە كە لیژنەكان بەردەوامن لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانیان بەمەبەستی هەڵگرتنی قەدەغەكردنەكە، هەروەها لیژنەیەك هەیە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەكردنی ئەوروپی بە سەرۆكایەتی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحیبیس سەعداوی و بە بەشداری ژمارەیەك لە پسپۆڕانی ئەو بوارە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆبوونەوەكانی هەڵگرتنی قەدەغەكردنەكە بە بەشداری نوێنەری كۆمپانیای بۆینگ بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی ئەوروپی، هەروەها هاوكاریكردنی هێڵە ئاسمانییەكان بۆ تەواوكردنی ئەم دۆسیە هاوبەشەی نێوان دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق و هەروەها هێڵی ئاسمانی عێراقی.