هەواڵگری سەربازی لە نەینەوا دەست بەسەر 5 بارهەڵگری دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بێ مۆڵەتدا دەگرێت

ئەمنی
  • 23-07-2023, 11:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستبەسەرداگرتنی 5 بارهەڵگری بە دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بێ مۆڵەت لە نەینەوا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاریی مەفرەزەكانی هەواڵگریی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆسەیەكی ورد لە ژێر بازگەی شەهید سەبهان جبوری سەرەتای دەروازەی پارێزگای نەینەوا دانرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی 5 بارهەڵگر بە دەرمان و كەرەستەی پزیشكی كە بەمەبەستی قاچاخ ئامادەكرابوون، بەبێ كاغەزی فەرمی و بەبێ مۆڵەت، ئاماژەی بەوەشكرد شۆفێر و كەرەستەكان لەسەر زەوی و بەشێوەیەكی یاسایی ڕادەستی لایەنی داواكار كراون.