كەشناسی.. بەسڕە جارێكی دیكە 50 پلەی سەدی تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 23-07-2023, 11:03
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما بەردەوام بەرزببنەوە، هەروەها بەسڕە پلەی گەرمی 50 پلەی سەدی تۆمار بكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : كە كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە پارێزگای بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سەدی.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ڕوون دەبێت و هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشووریش روون دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەی باكور كەمێك لە چاو ڕۆژی پێشوو كەمدەبێتەوە، هاوكات لە ناوچەی باشووری وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ڕوون دەبێت و لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست، و لە ناوچەكانی باكور و باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
     ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا ڕوون دەبێت و هەروەها بۆ پلەكانی گەرما كە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات.