بەغدا - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ یەكشەممە ئەو هەژمارانەی لە مانگی حوزەیران بۆ هاووڵاتیان و گروپەكانی دیكە لە لقەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان كراونەتەوە ڕایگەیاند،کە چوار هەزار و 240هەژماری پاشەكەوت و جارەكی بە دینار و دۆلار و حیسابی وەبەرهێنان بووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و تیایداهاتووە : ژمارەی ئەو حیسابە جارانەی كە بۆ هاووڵاتیان و گروپەكانی دیكە كراونەتەوە لە مانگی حوزەیران گەیشتووەتە 818 حیسابی جارەیی بە دینار و دۆلار، هاوكات ئەو هەژمارە پاشەكەوتانەی بۆ هاووڵاتیان كراونەتەوە بڕی 3199 هەژمار بە دینار و دۆلار بووە، ئەمە جگە لە ژمارەی ئەو هەژمارە دانراوانەی كە بڕی 223 دانەخراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە بانكەكە بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بە كردنەوەی هەژمار بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ئارەزووی دانانی پارەكانیان لە بانك و بەدەستهێنانی سودەكان دەكەن بەپێی ئەو مەرج و كۆنترۆڵانەی كە دامەزراون، هەروەها كڕیارانی بانكەكە دەتوانن سەردانی لقەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن بۆ بینینی ئەوان.