بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق،جەختی لەسەر دوورکەوتنەوە لە هەر ڕەفتارێک کردەوە کە عێراق وەک دەوڵەت لاواز بکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق ڕەنگدانەوەی نزمی ئاکاری کەسەکەیە.
شێخ "قەیس خەزعەلی"لە وتارێکیدا،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روومالێ کردوە ، ڕایگەیاند:-هەڵوێستی حکومەت و گەلی عێراق بەهۆی بەرگی سیاسی حکومەتی سویدەوە، کە هەڵوێستەکە خۆی لەخۆیدا ڕەنگدانەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی گەلی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشکرد:-سوپاسی دڵسۆزانەی کاردانەوەی عێراقییەکان دەکەم بە سەرجەم ئایین و نەتەوەکانیەوە،
ووتیشی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی تێگەیشتن و پێشکەوتنی گەلی عێراقە، هەروەک عێراق دەستیکردووە بە ڕۆڵی خۆی لە پرسە سەرەکییەکانی ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەروو :- کە سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق ڕەنگدانەوەی ئاستی کردەوەی نزمی کەسەکەیە .
شێخ "خەزعەلی " دووپاتی کردەوە:- ئەرکی دەوڵەت و حکومەت پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانە، جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەر ڕەفتارێک کردەوە کە عێراق وەک دەوڵەت لاواز بکات.
ڕوونیشیکردەوە کە بەرگریکردن لە قورئانی پیرۆز ئەرکی هەموو موسڵمانانە نەک تەنها عێراق ، و دەبێت پەلە بکەین لە بەرگریکردن لە قورئان.