خالیدی چەند ڕێنمایەک بە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دژە تاوان دەدات

ئەمنی
  • 22-07-2023, 21:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە ، فەریق"عادل عەباس خالیدی" بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس، ڕێنمایی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی رووبەرووبونەوەی تاوان دەرکرد.
    لەوبارەیەوە دەزگای کاروباری پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-کە خالیدی لەمیانی کۆبونەوەیەک کە لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی رووبەرووبونەوەی تاوان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئەنجامی دا ، تاکیدی لەسەر رووبەرووبونەوەی گەندەڵی کرد لە هەر کوێیەک بێت، راشیگەیاند ؛- کە کار دەکەن بۆ بنیاتنانی خزمەتگوزاری ئەمنی بە وریای و پیشەیی کە خزمەت بە هاووڵاتییان بکات.