بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان عێراق دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێكی كراوە بەڕووی جیهاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك لە پیاوانی خاوەنكار و وەبەرهێنەری كەرتی تایبەتی عێراقی لەخۆگرتبوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی لابردنی ئەو ئاستەنگانە كرا كە ڕێگرن لە كاری كەرتی تایبەت، و پاڵپشتیكردنی بۆ بەشداریكردن لە جێبەجێكردنی پلانەكانی حكومەت بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی باسی لە دیدگای حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت كرد، كە لە پاكێجێك بڕیار و ڕێوشوێنی ئەنجومەنی وەزیراندا بەرجەستە بووە كە خزمەت بەم كەرتە دەكات.
جەختیشیكردەوە: لەسەر پەسەندكردنی سندوقی عێراق لەلایەن حكومەتەوە بۆ گەشەپێدان و پڕۆژە گەورەكان، وەك ڕێگای گەشەپێدان، كە نوێنەرایەتی ڕێڕەوی گرنگ دەكەن بۆ چاكسازی لە دۆخی ئابووری و چارەسەركردنی ئابووری تاكلایەنە و دروستكردنی ژینگەی وەبەرهێنان.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە: كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان عێراق دەگۆڕێت بۆ وڵاتێكی كراوە بەڕووی جیهاندا، ئەمەش وایكردووە دامەزراوە دارایی و ئابوورییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەدا بكەن، كە لە وڵاتانی هەرێمیدا ناوەستێت، بەڵكو وڵاتان و ئابووری جیهانی وەك چین و ئەوروپا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بە پڕۆژە یەكگرتووەكانی، وەك بەندەری فاو و شارە پیشەسازییە گەورەكە، و دروستكردنی پیشەسازی گەورە كە پێداویستییەكانی عێراق و ناوچەكە دەگرێتەوە.
سەرۆك وەزیران وتیشی: حكومەت پڕۆژەی گەورەی دەستپێكردووە، وەك پڕۆژەی پیشەسازی بەرهەمهێنان، پترۆكیمیایی،و داواكاری جددی لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆیی و ناوچەییەكانەوە هەیە بۆ وەبەرهێنان لە غاز و فۆسفات و كبریت، هەروەها پڕۆژە بۆ شارە یەكگرتووەكانی نیشتەجێبوون كە سەرجەم چالاكییە ئابوریەكان دەگرێتەوە، و پێنج شار ڕاگەیەندراوە، وە لە پرۆسەی ئامادەكردنی وەجبەی دووەمداین بەمەبەستی ئامادەكردنیان بۆ وەبەرهێنان.
ئاماژەی بەوەشكرد: كەرتی تایبەت هاوبەشێكە لە جێبەجێكردنی دروستی ئەو پرۆژانەی كە چارەسەری قەیرانی خزمەتگوزاری دەكەن لە هەموو كەرتەكاندا.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی ڕێنمایی كردووە : كۆبوونەوەی تایبەتمەند لەنێوان نوێنەرانی كەرتی تایبەت و بەرپرسانی دەوڵەتدا ئەنجام بدرێت بۆ دۆزینەوەی پاكێجێك لە ڕێوشوێنەكان كە بەشداربن لە ئاسانكاری بۆ كارەكانی كەرتی تایبەت لە عێراقدا.