بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ شەممە، وادەی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی سوتاندنی غازی هاوەڵ و گەیشتن بە خۆژێنی دیاریكرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە خواستی كۆمپانیا عەرەبی و بیانییەكان هەیە بۆ وەبەرهێنان لە دۆسیەی غازی هاوەڵدا.
بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان باسم محەمەد خزەیر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گرێبەستەكان بەردەوامن، بەو پێیەی خولی پێنجەم و پاشكۆكەی و خولی شەشەمی ڕاگەیەندراوە، پلانیش هەیە بۆ ئیستغلالكردن و پەرەپێدانی تەواوەتی كێڵگەكان بەمەبەستی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و غاز.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمپانیا نێودەوڵەتییە ئەمریكییەكان و كۆمپانیا عەرەبییەكانی سعودیە و قەتەر پێشنیارێكی تەكنیكی و بازرگانییان پێشكەشكردووە و دەیانەوێت بەشداری لە وەبەرهێنانی غاز لە عێراقدا بكەن،و وتیشی: گفتوگۆ بەردەوامە لەگەڵ ئارامكۆ سەبارەت بە كێڵگەی عوكاز.
ئاشكراشیكرد: وەزارەت لە چوارچێوەی هەنگاوی یەك لە دوای یەكدا كاردەكات بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی پەیوەندیداری سووتاندنی غازی هاوەڵ و بەدەستهێنانی خۆژێنی لە غازدا، و هیوادارە لە ساڵی 2030دا دۆسیەكە تەواو بكات.