خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە قورئانی پیرۆز لە بەغداد و پارێزگاكان دەستیپێكرد

ناوخۆ
  • 22-07-2023, 20:01
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە قورئانی پیرۆز لە بەغداد و پارێزگاكان دەستیپێكرد.
    پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد: خۆپیشاندانی گەورە لە بەغدادی پایتەخت و باقی پارێزگاكانی عێراق ئەنجامدرا، بۆ پشتیوانیكردن لە قورئانی پیرۆز، دوای ئەو تاوانەی لە سوید و دانیمارك ئەنجامدرا، بە سووتاندنی نوسخەی قورئانی بەرز.
    پێشتریش هەر ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی پەیامێكی بۆ خۆپیشاندەران نارد و جەختی لە پابەندبوون بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختە كردەوە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: خۆپێشاندان مافێكە كە دەستووری عێراق گەرەنتی كردووە و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازدا وەستاون لە دەربڕینی مافی خۆیان بۆ ئیدانەكردنی كردەوەی قێزەونی سوتاندنی قورئانی پیرۆز و هەروەها ئاڵای عێراق.
    راشیگەیاند: یەكە ئەمنییەكان لە هەستی خەڵك تێدەگەن و هاوكارییان دەكەن و لەهەمانكاتدا جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێشێلی ئاسایش نەكەن و موڵكی گشتی و تایبەت بپارێزن و ڕێز لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگرن كە موڵكی خەڵكە.
     بۆ پشتیوانی لە قورئانی پیرۆز لە بەغداد و پارێزگاكان دەستیپێكرد