بەغداد/ INA
سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە هەوڵێک لەئارادایەبۆ پیشاندانی عێڕاق کە شوێنێکی مەترسیدارە بۆ نێردە دیبلۆماسی و بیانیەکان.
نووسینگەی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە وتی لەوکاتەی کە سەرکۆنەی سووکایەتیکردن بەقوڕئان و وروژاندنی هەستی موسوڵمانان دەکەین
داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و حکومەتەکانی ڕۆژئاوا دەکەین بۆ ڕاگرتنی هاندان و وروژاندنی بوغز و کینە بەهەرپاساوێک بێت، هەروەها لە هاونیشتیمانیانمان ولە هێزە سیاسیەکان و جومگە ئایینی و کۆەڵایەتیەکان داواخوازین کە سەرنەکێشنە ناو ئەم پیلانانە کە هەنێک کەس و لایەنی کینەلەدڵ ئەنجامیان دەدەن و یاساکانی ڕۆژاوا بۆ ئەم کارە بێزەوەرانە دەقۆزنەوە دژبەعێڕاق و عێڕاقیەکان.
وتیشی زنجیرەی ڕووداوەکان ئاماژەبەوە دەکەن کە ئەم کارانە بەئەنقەست ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کەعێڕاق وڵاتێکی مەترسیدارە بۆ نێردە بیانیەکان.
وتیشی کە هاووڵاتیان و هێزە سیاسیەکان مافی خۆیانە کە سەرکۆنەی ئەم جۆرە تاوانانە بکەن، بەمەرجێک بەزەرەرو زیان نەشکێتەوەبۆسەروڵاتەکەمان وگەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات لەخزمەتگوزاری بێبەش بکرێن.