بەدوداچوون / INA
ڕابەری باڵا و سەرکردەی شۆڕشی ئیسلامی سەید علی خامنئی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی دەرکرد وتیایدا سووکایەتیکردنی بەقوڕئان لەسوید بە ڕووداوێکی تاڵ و پیلانگێڕی و مەترسیدار وەسف کرد.
سید خامنئی لەبەیاننامەکەدا وتی سووکایەتیکردن بە قوڕئانی پیرۆز لەسوید ڕووداوێکی تاڵ و ترسناک وپیلانگێڕانەیە.
هەموو زانایانی موسوڵمانیش کۆکن لەسەر سزادانی ئەنجامدەری ئەم تاوانە وپێویستە حکومەتی سویدی ئەوەبزانێت کە بە پاراستنی ئەو تاوانبارە هەڵوێستێکی دوژمنکاری دژ بە جیهانی ئیسلامی وەرگرتووە و کینەو بوغزی وروژاندووە ودوژمنکاری دژبەگەلانی موسوڵمان ڕاگەیاندووە.
وتیشی کە پێویستە لەسەرئەوحکومەتە تاوانباری ئەم تاوانە ڕادەست بکات بە سیستەمی دادوەری لە وڵاتانی ئیسلامی ئەوانەش کەلەپشتپەردەکانەوە کاردەکەن پێویستە بزانن کە پیرۆزی وشان وشەوکەتی قورئان ڕۆژ بەڕۆژ زیاد دەبێت، پرتەوی نوری ڕانماییکاریشی هەرلە زیادبووندایە ، ئەوانەش ئەم پیلانە دەگێڕن لەوەکەمترن کە بتوانن شان وشکۆی قورئان لەکەداربکەن.