بەغداد/ INA
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنەکانی پێکهێناوە بۆ ڕۆژی 10 ی مانگی موحەڕڕەم .
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە تێیدا هاتووە، وەزیری کارەبا زیادعلی فازڵ گەیشتە شاری کەربەلای پیرۆز ، وتیشی کە وەزیری کارەبا سەرۆکایەتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کرد لەڕووی مەیدانیەوە بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ دابینکرنی کارەبا لەڕۆژی 10 ی مانگی موحەڕڕەم و خزمەتکردنی کەژاوەکانی حوسەینی و ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای سەردانیکاران.