كەشناسی.. پلەكانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و بەسڕە 50 پلە تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 22-07-2023, 13:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما بەردەوام بەرزببنەوە و بگاتە 50 پلەی سەدی لە پارێزگای بەسڕە.
    لە بەیاننامەیەكیدا دەستەكە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ڕوونە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا و ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیوانیە 47، دهۆك و سلێمانی 43، سەڵاحەدین، ئەنبار، كەركوك و بابل 46، كەربەلا، نەجەف، ناسریە، موسەننا و دیالە 48، بەسرە 50.”.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باشوور، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باشوور.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت،لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
     ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا روون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.