بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی باڵای حەج و عومرە دەستپێكردنی كاروانی وشكانی حاجیانی عومرەی ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕۆشتنی یەكەمین كاروانەكان بۆ خاكی پیرۆز.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایدا هاتووە : ئەمڕۆ 241 حاجیان بەڕێكەوتوون لە دەروازەی سنووری عەرعەر بە پاسی كۆمپانیاكانی پەسەندكراوی دەسەڵات و ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی عەمرە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كادیرەكانی بە گوڵ و شیرینی پێشوازییان لە ڕێبواران كردووە و میواندارییان بۆ كردووە، بە دەستپێكی وەرزی عومرە لە ڕێگەی وشكانییەوە دڵخۆش بوون، هاوكات ئاسانكارییان بۆ ڕێكارەكانی پەڕینەوەیان لە دەروازەی سنووری عەرعەرەوە كردووە
پێنجشەممەی ڕابردوو دەستەی حەج و عومرە دەستپێكردنی یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ خاكی پیرۆز لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشتر كۆمپانیاكانی عومرەی ڕێنمایی كردبوو گرێبەستەكانیان لەگەڵ ئەو دەستەیە پەسەند بكەن.