دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم: وادەی هەڵبژاردنی كوردستان لە شوباتی داهاتوو تێناپەڕێت

سیاسی
  • 22-07-2023, 13:30
  • +A -A

    هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ شەممە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریكرد، هاوكات دووپاتی كردەوە كە وادەكە لە شوباتی ساڵی داهاتوو تێپەڕناكات.
    سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم فەوزی حەریری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: زانیاری هەیە ئاماژە بەوە دەكات كە كۆمسیۆن بڕیاریداوە كە وادەی هەڵبژاردن لە هەرێم یان لە هەژدەی شوباتی داهاتووی 2024 دەبێت، یان هەر بەروارێكی دوای ئەوە، بەهۆی پێویستی 6-7 مانگ بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كاتێك ناونیشانی فەرمیمان پێگەیشت و پێشبینی دەكەین یەكشەممە یان دووشەممەی داهاتوو سەرۆكی هەرێم ئەو وادەیە دیاری بكات كە لە كۆتایی مانگی شوبات تێپەڕ نەكات، ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكات و فەرمانی فەرمی لەو بارەوە دەربكات، دوای ئەوە بە فەرمی دەسەڵاتی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان پێش كۆتایی ئەم مانگە بە نووسراو ئاگادار دەكەینەوە.