تەندروستی: ڕێژەی مردن بەهۆی تای خوێنبەربوون لە عێراق هێشتا كەمترە لە تێكڕای جیهانی

ناوخۆ
  • 22-07-2023, 12:47
  • +A -A

    بەغداد -INA - نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی دووپاتیكردەوە كە ڕێژەی مردن بەتای خوێنبەربوون لە عێراق هێشتا كەمترە لەتێكڕای جیهان،هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پرۆتۆكۆڵی پەسندكراوی چارەسەرە كاریگەرەی زۆری سەلماندووە لە چارەسەركردنی تای خوێنبەربوون.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : رێژەی مردن بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەرییەوە لەسەدا 14یە كە لە تێكڕای جیهانی كەمترە، جەختیشیكردەوە : توانای سەرجەم دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە و پێشكەشكردنی چاودێری پزیشكی.
    بەدر ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پرۆتۆكۆڵەی چارەسەركردن كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پەسەندكراوە سەلماندوویەتی كە كاریگەرییەكی زۆری هەیە و ئاماژەی بەوەشكرد دەیان تووشبوان بە تەواوی چاكبوونەتەوە.
    ناوبراو جەختی لە گرنگیدان بە نیشانەكان و پێداچوونەوە بە نیشاندەری تەندروستی زوو كردەوە، لەگەڵ پێویستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ڕۆڵی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەوەراندنی هەڕەمەكی و دوورگەگرتن، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی مێرووی گەنە و مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵە تووشبووەكان.