.بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری بە وەزیری ناوخۆ و جیاكردنەوەی لە دەزگای هەواڵگری دەركرد.
سەرچاوەیەك بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد كە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان ڕاستەوخۆ پەیوەست بكرێت بە وەزیری ناوخۆ و لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەدوور بخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەنگاوە ئامانجی زیادكردنی پشتیوانی تەكنیكی و كارگێڕی و خێراكردنی بڕیاردان و كورتكردنەوەی ڕێكارەكان و ئاسانكارییە بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ دەزگا هاوشێوەكان لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی.
ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم ڕێكارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئامادەكردنی بەڕێوەبەرایەتی بۆ ئەوەی ببێتە دەزگایەكی سەربەخۆ، بەپێی ئەوەی لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە كە تازە پێكهێنراوە بڕیاری لەسەر دەدرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو ئاستە ڕێكخراوەییەی كە بڕیارە دەزگای پەیوەندیدار بە كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان هەیبێت.