بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بازرگانی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی مامەڵەی بلۆككردن و هەڵگرتنی هەموو جۆرە بلۆككردنێك و سڕینەوەی مردووەكان لە لقەكانی بەشەخۆراكی ڕاگەیاند كە دەستیان بە چاپكردنی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی نەكرد.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت ئیبتیهال هاشم لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ڕەزامەندی وەزیری بازرگانی ئەسیرغریری وەرگیرا بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی مامەڵەی بلۆككردن، هەڵگرتنی بلۆككردنی هەموو جۆرەكانی و سڕینەوەی مردووەكان، كە بەهۆی چاپكردنی كارتی ئەلیكترۆنی ڕاگیرابوون.
ئاماژەی بەوەشكرد : لقەكانی خۆراك كە پەیوەندییان بە ئەنجامدانی ئەو مامەڵانەی سەرەوە هەیە ڕێنمایی كراون، لە سبەینێوە شەممە دەستپێدەكات و لە بیست و دووەمی ئەم مانگی تەمموزەوە دەستپێدەكات.