بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لەگەڵ زوهیر خزیم وەزیری گواستنەوەی سوریا سەبارەت بە پەرەپێدانی ئاسۆی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرد.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتێیداهاتووە: عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ زوهێر خزیم وەزیری گواستنەوەی سوریا گفتوگۆیان لەبارەی رێگا پێویستەكان بۆ پەرەپێدانی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات لەدیمەشقی پایتەختی سوریا كرد.
ئەسەدی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە كۆبوونەوەكە خاڵی دەستپێكێكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارەكانی گواستنەوەی ئاسمانی و سەلامەتی ئاسمانی لە نێوان دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق و هاوتا سورییەكەی بەمەبەستی بەرزكردنەوەی یەكگرتنی ئابووری و پەرەپێدانی میكانیزمی كاری هاوبەش لە نێوان بەغدا و دیمەشق لە كەرتی گواستنەوەی ئاسمانی.