قایمقامی روتبە وادەی دەستپێكردنی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ ئوردن ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-07-2023, 18:43
  • +A -A

    ئەنبار - INA- ئەحمەد دلێمی
    ئەمڕۆ هەینی قایمقامی ڕوتبە عیماد مشعەل دلێمی ڕایگەیاند، وادەی قۆناغی یەكەمی بەستنەوەی  پرۆژەی كارەبای عێراق بە ئوردنەوە دیاریكراوە، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ئەم پڕۆژەیە بارگرانی لەسەر دانیشتوانی قەزاكە كەمدەكاتەوە و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر دابینكردنی ئاو.
    دلێمی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: گەشتە مەیدانییەكان لەسەر پڕۆژەی بەستنەوەی عێراق و ئوردنی بەردەوامن، بەو پێیەی قۆناغی یەكەم بریتییە لە بەستنەوەی قەزای ڕوتبە بە هێڵی 50 مێگاوات، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان وەزارەتی كارەبا و لایەنی ئوردنی ئەنجامدراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبا لە قەزاكە، كە زیاتر لە نۆ ساڵە هاووڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی پەیوەندی عێراق و ئوردنی دەستكەوتێكی گەورەیە و بارگرانی لەسەر خەڵكی قەزاكە كەمدەكاتەوە، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر دابینكردنی ئاو بۆ هاوڵاتیان، بەو پێیەی پڕۆژەكانی ئاو پەیوەندییەكی نزیكیان بە كارەباوە هەیە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : یەكەم ڕۆژی مانگی داهاتوو دیاری كراوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی كارەباوە دەستیان كەوتووە، و هێڵەكە وایەر دەكرێت و شارەكە لە قۆناغی یەكەمدا بەستراوەتەوە بە پڕۆژەی پەیوەندی كارەبای عێراقی و ئوردنیاوە، و دواتر دەگاتە قائیم و دواتر بە تۆڕی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە.