كەشناسی: پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 21-07-2023, 14:40
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرمای دەكرد.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای سبەی شەممە ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەو پلەكانی گەرمایە دەبێت كە دوێنێ لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات تۆماركرا، ئاماژە بەوە دەكات كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، موسڵ، سەڵاحەدین، واست ،كەركوك، كەربەلای پیرۆز، موسەننا 46، دهۆك 42، نەجەف و ناسڕیە 47و میسان و بەسڕە 48.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور روون دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات گەرم دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕۆژێكی گەرم دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، هەروەها لە ناوچەی باكووریش لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.