بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری مامەڵەی باشی لەگەڵ خۆپیشاندەران و پابەندبوون بە ئەركدا دووپاتكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : شەمری سەردانی فەرماندەیی پاراستنی یاسای كردووە، بە یاوەری ژمارەیەك لە ڕاوێژكارەكانی و فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و كورتەیەك لەبارەی پێشكەوتنی ئەو ئەركانەی كە ئەم فەرماندەییە ئەنجامی دەدەن و جەختی لەسەر مامەڵەی باش لەگەڵ خۆپیشاندەران كردووە، هەروەها پابەندبوون بە مافەكانی خۆپیشاندەران بە هاوبەشی لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە ئەرك و پاراستنی ئاسایش و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : شمری كۆمەڵێك ڕاسپاردەی خستەڕوو كە پەرە بە كاری ئەو هێزانە دەدات، هەروەها گوێی لە كۆنفڕانسێك گرت سەبارەت بە دوایین چالاكی و ئەركەكانی پێیان سپێردراوە.