بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی خۆی بۆ ڕێوشوێنەكانی حكومەت بەرامبەر باڵیۆزخانەی سوید دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: بە توندترین شێوە ئیدانەی دووبارەبوونەوەی سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز دەكەین و ئیدانە دەكەین، هەروەها مۆڵەتی حكومەتی سوید بۆ سەرپێچیكارانی توندڕەو و بە ئاشكرا هێرشكردنە سەر كتێبە ئاسمانییەكان و سوكایەتیكردن بە ئاڵای عێراق و هێما ئاینی و نیشتمانییەكان ئیدانەیە و لە ناوەڕۆكیشدا بێزاركەر وبێرێزییە.
ئاماژەی به وە شدا: پشتیوانی لەكارەكانی حكوومەتی فیدراڵی و هەَوێستی وەزارەتی دەرەوە دەكەین بەرانبەر باڵیۆزی سوید و ئەوەی ڕوویدا كردەیەكی دوژمنكارانەی قێزەوەن و رەگەزپەرستی و رق و كینە و دەبێت رابگیرێت،هەروەها دەبێت حكومەتی سوید داوای لێبوردن لە میللەتی ئیسلام بكات و بە یاسا سزای توند ڕەوانەی بدات.