بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆ ئامارێكی نوێی پووچەڵكردنەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی دراوی لە ماوەی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا ڕاگەیاند، هاوكات چارەنووسی ئەو پارانەی دەستی بەسەردا گیراوە ڕوونكردەوە.
عەمید حسێن تمێمی بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی سەر بە وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكە توانیویەتی دەست بەسەر دوو هەزار و 500 كارتی ماستەر كارتدا بگرێت و 45 تۆمەتبار بە ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی دراو لە بەغدا و كەركوك و بەسڕە و نەجەف لە ماوەی مانگی تەمموزدا دەستگیربكەن.
تمێمی ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو كارتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق ڕێكاری یاسایییان لەسەرە بۆ زانینی سودمەندانی ئەو پارانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو توانی بە كارت گواستنەوەی هەموو پارەیەك پووچەڵ بكاتەوە، هەروەها هەموو پارەیەك ملكەچی دەسەڵاتی حكومەتە و ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەرایەتی توانیویەتی لە ڕێگەی 23 تۆمەتبارەوە تەنها لە نەجەف دەست بەسەر هەزار و 250 كارتی قاچاخدا بگرێت.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو بە دەركردنی كارتی بانكیی كارەكانی قاچاخی دراوی بێلایەن كردووە، هاوكات هۆشداریشیدا لەوەی دەركردنی زیاتر لە كارتێك بە مەبەستی كڕینی دۆلار پێچەوانەی یاسایە.