بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایش، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە نەجەفی ئەشرەف و 4 تۆمەتباری دەستكاریكەری نرخی ئاڵوگۆڕ لە بەغداد راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لە ڕێگەی زانیاری وردی هەواڵگرییەوە، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەفی ئەشرەفی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان بازرگانێكی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە (یەك كیلۆ و نیو) كریستاڵی مادەی هۆشبەر و بڕە پارەیەكی پێبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركردنەكە لەڕێگەی بۆسەیەكی وردەوە بووە كە لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەوە لە یەكێك لە دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی پارێزگای نەجەف ئەنجامدراوە، و رونیشیكردەوە: كە تۆمەتبارەكە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئەوەش ئاشكراوە: كە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاماژەپێكراو، 4 تۆمەتباریان لە ناوچەی شۆرجە و كامب ئەرمەن لە بەغداد دەستگیركرد، كە بە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی یارییان بە نرخی ئاڵوگۆڕ كردووە ، رونیشیكردەوە:رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران.